شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: کۆتر ڕۆژێکیان له حەوشه ی ماڵ کۆترێکی گەردن به خاڵ دیتم وا دەکا ناڵه زۆر پەرێشان ئەحواڵه وتم: کۆتری باڵ نەخشین بۆ کەوتووی لەسەر زەوین وتی: بەردیان داوه لێم شکا باڵ و پەڕ و پێم منیش کۆترەکەم هەڵگرت بۆلای باوکی خۆمم برد باوکم دیتی برینداره وتی: خۆم دەیکەم چاره باڵی بردەوه جێی خۆی تەخته و چەسپیشی دا بۆی هەر کاتێ دەچووین بۆ گەشت دەمان برد بۆ دەر و دەشت تاکوو دە شەوی تەواو من پێم دەدا خواردن و ئاو بەو چەند ڕۆژه چاک بۆوه بۆ لای جووتەکه ی چۆوه لەو ڕۆژەوه کۆتری جوان هەر دێتەوە بۆ لامان منیش دەیدەمێ دانه ئەفڕێتەوه بۆ لانه کۆتر مەلی بێ زەڕه دژ به دوژمنی و شەڕه ++++++++++++++++++++++