شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: تیری ئەبرۆی وا لە ناوی جەرگ و دڵدا کاری کرد تیری ئەبرۆی وا لە ناوی جەرگ و دڵدا کاری کرد ھەر وەکوو دوژمن لە من دەستی وەشان و غاری کرد ڕووی لە ماڵی غەیرە کرد و بێ خەبەر لە حاڵی من شووشەیی دڵمی بەجارێ تووشی سەنگ و خاری کرد دڵ ڕفێنە چاوەکانی، نیم نیگاھی چەشنی تیر نیوەیی عالەم لە داخی زوڵمی ئەو فیراری کرد شەوقی ڕوخساری بە دەر کەوت و ڕووناک بوو موڵکی دڵ پارچەیی ھەوری غەزەب ھات و بە سەر پێواری کرد دڵ وەکوو تەیری سولەیمان لێم بزر بوو ھاتەوە کارتی بەڵقیسی لەلایە ھەر لە دوور ھاواری کرد چی ئەکەی لوتفی ئەوا چوو و تۆی بە جێ ھێشت و ئەسەف وەک کەوی وەحشی بەجارێ عەزمی سەر چناری کرد ++++++++++++++++++++++