شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٧٧. زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە تا یەکێک دەڵێی دووان ببیسە پیاو ماڵی دەوێ و ژنان زێڕ و زیو بزن خەمی گیان، قەساب خەمی پیو ئەوەی لێی دەدا لافی قەیسەری کونی مشکی لێ بۆتە قەیسەری هەر لە کۆنەوە وا هات و وا چوو گوڵچن دڕوویان بە دستیدا چوو کێ کۆی کردەوە به زه‌حمەت و ڕەنج! کێ بەختەوەر بوو بە گەنجی بێ ڕەنج! شۆرشی کاوە بۆ فەرەیدوون بوو کاری خاتون و ناوی مەیموون بوو کوێخای لێکەوتوو ‌مێی دەرەبەگە گورگ کە پیر بوو، مەخسەرەی سەگە ژیشک بە فەرخەی خۆی دەڵێ ڕۆڵە بێچووی کێ بە قەد تو نەرم و نۆڵە؟ لە بەر دڵی من، نە قاقووم، نە قوو نەرم و شل نینە بە سەت یەکی توو ++++++++++++++++++++++