شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: مەعشوقی منە غەزال دولبەرم مەعشوقی منە غەزال دولبەرم مەحبوبی خۆمە شێوەی سەروەرم چاوم چاوەڕێی فەرمانی عەینە دڵ پەشێواوی خەمی زوڵفەینە باخی ئیرەمم خەت و خاڵی لەیل کانی گەوهەرم کەلامی بەمەیل هەتا مەیلت بوو عەشقت لە سەرما بە بێ مەیلی تۆ دڵ شەوقی نەما پیشەی فەرهادەو مەجنونە کارم وێڵو ئاوارەی کەژو کۆسارم کتێبە: کەشکۆڵ، قەڵەمە: عەسام دەروێشی ئەکەم تا یوم القیام مەزڵوومی بێکەس بێ بەهرەو ئیقبال پشتیوانت بێ یەکتای ذوالجلال ++++++++++++++++++++++