شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: شەوی دووریت ئەوەندە گریە و هاوار و شینم کرد شەوی دووریت ئەوەندە گریە و هاوار و شینم کرد بە خوێنی ئاڵی چاوم ڕەنگی سەفحەی سەرزەمینم کرد کە دیم ئادەم نەوەی وەک تۆ لە پشتی دێتە دنیاوە سوجوودی ئادەمم برد ڕەجمی شەیتانی لەعینم کرد مورادم مەدحی زوڵف و ڕووی نیگاری شۆخەکەی خۆمە کە هاتم وەسفی ماچین و نیگارستانی چینم کرد ژیانی تازەیی بەخشی بە من یارم کە ڕێگەی دا شەوی وەسڵی تەوافی لێوی موعجیز ئافەرینم کرد کە دیم زونناری زوڵف و پەرچەمی وەک شێخەکەی سەنعان قوبووڵی مەزهەبی تەرسا وتەرکی عەقڵ و دینم کرد لە ناو باخا چنار و سەروو عەڕعەڕشەرمەزار مابوون کەمالی من کە مەدحی بەژنی یاری مەه جەبینم کرد ++++++++++++++++++++++