شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: تۆ وا مەبە سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ١٤/٩/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە بە هەستی نامۆم دڵم بەرمەدە ڕووت وەرمەگێڕە دڵەی ناسۆرم بەخەم مەکێڵە لە تەنیاییدا بەجێم مەهێڵە بەجێم مەهێڵە ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نازدار وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە تۆ وانەزانی کە بێ ئەدەبم! ئاواش نەزانیت کە ناکەس بەچەم! خۆم لەهەموو کەس بەبەڕێز تر ئەزانم لە بەر ئەوەی من خۆم باش ئەناسم خۆم باش ئەناسم ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە ئەوە بزانە کە لە ناو دڵمای وامزانی تۆش بۆ من وا شێت و شەیدای بەڵام گیانە نەمزانی کە لێم تێناگەی بە جوڵەی نامۆم گلەییم لێ ئەکەی وا بەیەکجاری دڵم لات دەرەکەی دڵم لات دەرەکەی ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە گیانە ببورە نازدارم ببورە دڵم بۆ دڵت گەرمە وەک خۆرە تکات لێ ئەکەم دڵت مەگۆڕە دڵت مەگۆڕە ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە گیانە لێم ببورە کە من نەمزانی! جوڵەی نامۆییم بەسەر تۆ هانی بەدەست خۆم نەبوو دڵ پێی کردم با تۆ بزانی چاویش هەڵەیە کە تۆم پێبینی کە تۆم پێبینی ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە. تێبینی: // ئەم هۆنراوەیەم نوسیوە بۆ گۆرانی ئەشێ هیوادارم ڕۆژێ لە ڕۆژان یەکێک لە هونەرمەندەکان بە ئەدایەکی جوان بیڵێت ئامادەشم ئاوازێکی جوانی بۆ دابنێم و ببێتە ڕەزامەندی گوێگران. ++++++++++++++++++++++