شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: خەیاڵی من سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چونە ناو خەیاڵی من کێ دەزانێ هۆکەی چییە؟ هێندێک دەڵێن ماڵی دنیا هێندێکیش دەڵێن پیرییە هێندێکیان بە بێ خەیاڵی سەیرم دەکەن و هیچ ناڵێن هێندێک دەڵێن یادی کەسێک خەفەت مەخۆ چۆن کاتییە بەڵام کەس نەهات بۆ جارێک لە خۆم بپرسێت هۆکارەکەی منیش وڵامیان دەمەوە بڵێم هیچیان وەڕەزییە... وەڕەزی لە هەناسەکان وەڕەزی لە گشت کاتەکان وەرەز لە خۆم و ژیانم ئەو ژیانەی کەوا یارییە وەرەز لە هەنگاو و ڕۆیشتن لە کۆیلەتی گیان و ڕووحم وەرەز لە خەفەت و مەراق لە داهاتوو کە ڕوون نییە بۆ جارێک کەسێک نەیپرسی نوسینت بۆ وا غەمبارن تۆ کە بە ڕواڵەت زیندووی ئەی باسی مەرگت لە چییە؟ کەسێک نەیپرسی هێمن بۆ ناس ناوی تەنیات هەڵبژارد بۆ ناوت بەشدار نەبوو ناسناوت بۆ دڵدار نییە؟ ++++++++++++++++++++++