شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: خەیاڵ من وام دەزانی گەر لێرە بڕۆی وەک وەرزی بەهار ڕۆژێک دێیتەوە گەڵای وەریوی پایزی عومرم بەگوڵی نەرگز ڕەنگ ئەکەیتەوە سنوری نێوان من و ساڵی خەم بۆ هەمیشەیی بە کۆتا دێنی پەپولە ئاسا لە دەورم دەبی و خەندەی سەر لێوان قەت ناتۆرێنێ چەندە رەنگینە خەیاڵی جوانم بە وێنەی پەری ناوت ئەهێنێ شیوەی ڕوخسارت لەسەر دیوان و پەڕەی شیعریمدا وا دەنەخشێنێ چەندم پێ خۆشە گەر ڕۆژێ دابێ شیعرێیک بە ڕەنگی خۆت میوانت بێ لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەیەکی ئەم کوردستانە بۆ ناو ماڵت بێ  ++++++++++++++++++++++