شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: جێژوان خاتونەکەم، شۆخو شەنگم هەموو شەوێک عەتری ئەوین بپڕژێنەو فانۆسی ئەشق هەڵگرە هێدی هێدی هەنگاو بنێ بۆ کۆڵانی شێعرەکانم خۆت دەزانی، جگە لەوێ هیچ شوێنێکی تر شک نابەم کە تۆی دڵ بێیتە جێژوانم ++++++++++++++++++++++