شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: گەڕان بە شوێنێ خۆمدا سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور تەمەنێکە لە پشتی گۆچانی کوێرێکەوە لە شوێنی چاو دەگەڕێم ساڵانێکە بە دەوری شارێکی تەنگەوە بە شوێنی ماڵ دەگەڕێم هەوایەکە لەتێ لە خۆم هەڵبدڕم و لە دەستی ناپیاوێکەوە دەر بە دەر بە دوای پیاوێک دەگەڕێم دەیان ڕۆژە جانتا یەک بە کۆڵمەوەیە و لە سەر بەردێکی نوقم بووی دارستانێک، لە دوای کیژێکی کاڵ دەگەڕێم تۆ پێم بڵێ، چلۆنە کە من شەوانێکیشە لە ژێری باری خەماکانمەوە دەستێک لە ژێری جگەرەکەم و چاوێک، بە دوای بەتاڵ دەگەڕێم من، گۆڕکەنم گۆڕ دەکەنم لە سبەیەوە لە گۆڕکەنێکی تر گۆڕیک بۆ خۆم دەسەنم خۆم هەڵدەکەنم و خۆم دەدڕێنم تا بەشکەم لە باوشی مشتێک خۆڵا تۆزێک سوکنایی بۆ خۆم بکەنم من ئێستاش لە تەنگ ترین شوێن و لە تاریکترین دیو و لە وێران ترین ماڵ و لە کوێر ترین چاوا بۆ نامرم؟ ، بۆ چییە کە من ڕۆژان و شەوان و ساڵان و تەمەنێکە کە دەگەڕێم ++++++++++++++++++++++