شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ مناڵان سەبارەت: بەریتانیا - ١٤-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق مناڵە چاو گەشەکان ڕاکەن لای جۆلانەکان یاری کەن وە پێکەوە تا دڵتان ئەکرێتەوە خۆشی وەرگرن لەیاری لەگوڵ و باخچەی شاری ئێوە هەموو هەڵپەڕن بۆ دوا ڕۆژتان ڕاپەڕن دوا ڕۆژ چاوەڕێتانە بەوهێزە و بازوەتانە هەوڵدەن بۆ پێشەوە وڵات ئەگەشێتەوە ئێوە تیر و قەڵغانن تەواو کەری ژیانن ئێوەن مۆم و ڕوناکی دژ ناحەز و ناپاکی گاڵتەوگەپ لای ئێوەیە دڵتان لای یاریەکەیە دەی خۆتان تێر یاریکەن چاوشارکێ وجۆلانە کەن ڕۆژەکە گشت خۆشییە خەیاڵتان لای یارییە ئێوە هەموو مناڵن هێشتا وردیلەوکاڵن نازانن دنیا چ باسە پڕ نشێوو پڕ تاسە کاتێ گەورە بون ئێوە ئەزانن سەختیو کڕێوە گەلێ هەوڵ بەن لەژین هیوادارم خۆش بژین. ++++++++++++++++++++++