شاعیر: خەمۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: کوتیان لەیەک ڕستەدا بنووسە نیشتمان کوێیە؟ سەبارەت: نووسین: خەمۆ کوتیان لەیەک ڕستەدا بنووسە نیشتمان کوێیە؟ بە پێنووس دەستم هەڵدڕی ئەو هەمۆ شاخ و دەشت و شارە پڕ شەهیدەم بۆ لەڕستەیەک دا نەدەنووسرا هەر بۆیە بە خوێنی دەستم هەموو لاپەڕم خوێناوی کرد و کوتم ئەو لاپەڕە خوێناوییە نیشتمانە ++++++++++++++++++++++