شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: نیشتیمان سەبارەت: ۲۵ خاکەلێوە (گوڵان) بەهاری ۱۳۹۹ - نووسین: هێمن نیک بین نیشتیمان هەڵدانەوەی پەلی دارێکی بە تەمەن نیشتمان سەوزی چیمەن و گیا، کێو و دەمەن نیشتیمان گوڵە باغێکی سووری گەشی بۆن خۆشە نیشتیمان پیرە دایکە جەرگ برژاوی بە پەرۆشە نیشتیمان لێنووسی سپیە نەنوسراوەو خاوێنە نیشتیمان خۆتت نشان دەدا وەکوو ئاوێنە نیشتیمان برای گەورەیە لە پشتتە گشت کات و سات نیشتیمان شیرین دەکا زارت وکوو قەند و نەبات نیشتیمان خەونێکی خۆشە بە داوێژێکی جوان نیشتیمان پێویستە بۆ لەش وەکوو ڕووح و ڕەوان نیشتیمان جوانی چاوی کارمامزە لە دەشت و دەر نیشتیمان ئەم لاو و ئەو لایە و خواریە و سەر نیشتیمان دەنک دەنکە وەکوو نێوی هەنار نیشتیمان کاروانێکی دوور و درێژ وەکوو قەتار نیشتیمان تامی خۆشی حوڕ بوون و ئازادییە نیشتیمان ڕەش بەڵەکی گەرم لە شایی و شادییە نیشتیمان دارە گوێزە، دارە بەن یا دار بەروو نیشتیمان لە بێکەسی دا هەڵی هێناوە کەڕوو نیشتیمان تاقمەی ددانە پاراستنی باشی دەوێت نیشتیمان چاوی بە هێزە دیتنی جوانی دەوێت نیشتیمان پەرژینی دەوێ بۆ پاراستنی خاک و خۆڵ نیشتیمان گەرمە وەک ئاگر ساردە وەکوو سەهۆڵ نیشتیمان زاراوەی سۆرانی بادینی و کرمانجیە نیشتیمان پڕ بەهایە ڕقی لە هەڕاجیە نیشتیمان بو شکانەکان شکەستە بەند و دووکترە نیشتمان لە جیهان گەورەتر و لە خودا چووکترە نیشتیمان مامۆستای فێر کردن و پەروەردەیە نیشتیمان بۆ ئەرتەش و هێز وەکوو سەرکەردەیە نیشتیمان بۆیاخی ڕێکی و جوانی دەدا بە ژیان نیشتیمان دڵ خۆش دەکا بۆ گەڕانێک بە نیان نیشتیمان خوڕپەی دڵی دو عاشقە کاتی ژوان نیشتیمان شیرینی ئاشت بوونەوە یە کاتی دوان نیشتیمان پێش کەوتنە وەک ئاوە دانی و ژیار نیشتیمان پێش کەوتوە لەمەو بەدوا و بە نیار نیشتیمان بە دوژمنایەتی زامی دەدرێ لە ژیان نیشتیمان فێرت دەکا خۆشی و عیشق و ڤیان نیشتیمان بە پێ رۆیشت و ئێمە لەسەر تەخت و سوار نیشتیمان بە یک گرتویی راوەستاوە و موار نیشتیمان تامێکی خۆشە کاتی خواردن و خوان نیشتیمان شیری بۆ کورپەی هەیە لە گوان نیشتیمان فێری کردین هەزاران وشەی نوێ نیشتیمان دڵگەشی کردین بۆ ژیان هاتینە سوێ نیشتیمان ئاینی جوانی یەکتاپەرستیە نیشتیمان هەڵاتن لە کۆیلەتی و ژێر دەستیە نیشتیمان ڕاگرتنی حووڕمەتی شەڕەف و نامووسە نیشتیمان کتێبی ئاسمانیە انجیلە، تۆراتە و قاموسە نیشتیمان وەرینی گەڵای دار و گیایە بۆ زەوی نیشتیمان سەری بڵیندە و قەت نابێ نەوی نیشتیمان چەکی دەستی جەنگاوەرانی ناو شەڕە نیشتیمان دووژمنی گورگانی لە ناو جلی مەڕە نیشتیمان دۆست و هاورێی نیشتمان پەرەستیە نیشتیمان دژ بە هەر چی خەیانەت و پەستیە نیشتیمان لووتکەی شاخە بۆ شاخەوانی کۆڵ نەدەر نیشتیمان بۆ پێش کەوتن راناوەستێ دەستەو نەزەر نیشتیمان دۆشەکی نەرمی پەڕی قاز و قوڵینگە نیشتیمان دڵیکی پڕ ترپە لە ناوی سینگە نیشتمان ئاگری گەرمی نەورۆزی پر لە جوانیە نیشتیمان شۆڕە شۆڕی دەنگی ڕووبار و کانیە نیشتیمان دایک و بابی شەڕوانی پارێزەرە نیشتیمان جوانی جامانە و شەدە و کوڵاو و مێزەرە نیشتیمان سریوەی چۆلەکەو و قاسپاندنی کەوە نیشتیمان لێی مەگەڕێن هەرچی کە پیرۆزە هەوە نیشتیمان دایک و خووشکە، هەموو کەسە برایە و بابە نیشتیمان عیبادەتە زیکرە، پەرەستنە، تاعەتە و تەوابە نیشتیمان فرمێسکی خۆشی و پێکەنینی شادیە نیشتیمان سەرکەوتنە پێش کەوتنە و ئازادیە نیشتیمان باڵی هەڵۆی سەر تەلانی حاستەمە نیشتیمان خۆینی گەرمی ناو دڵ و ناو جەستەمە نیشتیمان بەرۆکی دادڕاوی دایکی جەرگ سوتاوە نیشتیمان دەریای پڕبرین و خوێناوە نیشتیمان جێگای جێژن و خوشی و سەرمەستیە نیشتیمان گیانێکی دایم لە پێناو سەربەستیە نیشتیمان ئەستێرەیە کەهکیشان و سەیارەیە نیشتیمان سەفەری دورە چاوەرێی تەیارەیە نیشتیمان جێژنی خۆشی لە دایک بوونە نیشتیمان گەر تۆ نەبی لەش بۆ ناو گڵ چوونە نیشتیمان دەفتەری شێعری شاعیرێکی فانیە نیشتیمان ئاواز و گۆرانی عرفانیە نیشتیمان مەزاری کەسانی لە یاد دا زیندووە نیشتیمان پسپوڕە شارەزای دەرس خوێندوە نیشتیمان دەست و لاقە بۆ سیپەلاک هەناسەیە نیشتیمان گەر لام نەبێ دڵ و رووح پڕ تاسەیە نیشتیمان ئاوەدانی بۆ شار و شارۆچکەیە نیشتیمان گەورە مەقامە دنیا لە چاو وی چووکەیە نیشتیمان گەر بۆت بنووسم دەفتەری دونیام دەوێن نیشتیمان پیرۆزی بۆم هەر وەکو خاک و خووێن نیشتیمان قەڵەمم بۆ نووسینت قەت نابی شل نیشتیمان لە حاستی تۆ وەک دەزوویە شان و مل نیشتیمان پیرۆزە بۆمان نابین قەت لێی جودا گەر گوناحیان نەنوسیبا دەم هێنایە جێی خودا ++++++++++++++++++++++