شاعیر: بابە
کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
سەرناو: وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز
سەبارەت: عونی بەگ وەتەنپەرەستی بەناوبانگی میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٤٨دا لە میسرەوە ھاتە ناو سلێمانی و لەلایەن سەماحەتی شێخ محەممەدی خاڵ: قازی سلێمانی میوان بوو چەند ڕۆژی بە یەکەوە ڕامان بوارد لە پاش گەڕانەوەی موخابەرەمان ھەبوو لە وەرامی ئەووەڵ نامەدا ئەم ھۆنراوەیەم بۆ نارد:

ئەی باد! ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز
وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز


دڵ مردبوو بە ڕەشحەی خامەت ژیایەوە
وەک باخی گوڵ شکۆفە و غونچەی گەشایەوە


حیسسی بڕا، نەوازی نەمابوو لە عالەما
ھێنایە بیری خەلقەوە زاتێکی باوەفا


ئەو زاتە گەورە بەرزە بە فەزل و وەفا و ھونەر
دەشتێکی پڕ حەدائیقە باغێکی پڕ سەمەر


عەلیم و ئەدەب سەمایەکە ئەو ئافتابییە
فەزل و ھونەر حەدیقەیەکە ئەو گوڵابییە


شرح شکر گزاری او ناید از قلم
کاغذ سیاه رو شود از حسرت الم


این خامهٔ شکسته زبان و بریده سر
نتوان دهد ز شکر ثناخوانیم خبر


ناچار از حجاب سرافگنده می شوم
عهد و وفا و لطف تو را بند می شوم


ای خامه چون ندانی سخن، ختم کن کلام
تقدیم ده سلام مرا باقی والسلام

++++++++++++++++++++++