شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بە یەکجار ماچم ئەوێ، ماچم ئەوێ، سەیرانێکی بێشمار داوا ئەکەم، مەقسو دەکەم! نیگایەکی گەرم و گوڕ دەم بخەرە ناوی دەمم دەسپێبکەین بۆس و کەنار لە باخاتی حوسنی سینەت بە موحیبەت پێم عەتا کە دوو لیمۆی تازە ڕەسی نازەنینی نەزاکەتدار لەم دەعوەتە با فرسەت بێ، بێ تۆ بی و خوا ڕەقیبانم با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێن، سەر و دامان تا بە خوار باکت چییە مەزڵووم ئەمڕۆ ئەم دەعوەتە هەر بۆ تۆیە بخۆ بخۆ! نەفست کوێر کە لە چیمەن و باخ و گوڵزار ++++++++++++++++++++++