شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: تەختی سولەیمان سەبارەت: نووسین: کارزان کوندەبوویێ پێی کوتم، گوێت لەم قسەم پەنهانی بێ پەندی کوندیش گوێگرە، لازم نیە شاهانی بێ تۆ بڵێی خەسرەو کە دەستووری دەدا لەم نێو قەڵا گەر دەبێتە ئەم کەلاوە؟ خۆی ئەمەی پێ زانی بێ دیوتە ئەم کۆشک وقەڵا چۆن بوونە مەئوای ماروموور؟ تا سولەیمان بێ، قەڵای وا ساز نەکا ڕووخانی بێ بەردی بنچینەی هەموو کۆشکی ستەم هەر تێکدەچێ چەشنی فیردەوسی مەگەر کۆشکێ دروس کەی مانی بێ کۆشکی شیعری شاعیرەو نووسراوی سەر بەردی زەمان ناوی هەرمانی هەیە، قەیناکە با کەم نانی بێ چاوکەچۆن مەم زیندە گۆڕبوو، میری زێندین هەرنەما پیاو دەبێ گەر بیشمرێ مانی بەوێنەی خانی بێ ناحەزی وجوانی لەسەر یەک ڕەفحە دانێی بۆ بەشەر جوانیی هەڵدەگرێ، مەگەر هەر پەیڕەوی نادانی بێ ڕاستە شیرین باعیسە خەسرەو وەها کاخی هەبێ کوا سولەیمان؟ تەختەکەی قوربانی چاوی جوانی بێ کامە قودرەت بوو بەرەو پاکیی نەڕویی پیس نەبوو؟ زاڵمیی شەیتانییە، با زاهیرەن ڕەحمانی بێ کاکە ئاسۆ! لەم سەراو و کۆشکە عیبرەت وەرگرە شیعرەکانت بۆ کچ و کوڕ وەک زوڵاڵی کانی بێ ++++++++++++++++++++++