شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: من و شیعر سەبارەت: بەریتانیا - ٥/٨/٢٠٢ - نووسین: سەعید سەدیق لێیان پرسیم وتیان بۆ چی شیعر ئەنوسی؟ منیش لەوەڵامدا وتم ئەم دنیا بە شیعرەوە جوانە ئەم ژیانە بێ شیعر کەلاوەیە و وێرانە من بە شیعرەوە جوانم و شیعریش بە منەوە ئێمە هەردووکمان ئاوێتەی یەکین بێ یەکتر هەڵناکەین شیعر وەکو ژن داهێنەرە وەک دایک میهرەبانە وەکو نیشتیمان گەورەیە وەک دابڕان سەختە وەک نەتەوەکان ڕەنگیان سپیە لەناویاندا دوانیان ڕەشە خەڵکەکانیاننەخۆش و بەد بەخت و کڵۆڵن ئەوانیش (ک & ف )ە شیعر جوانە وەک میکیاج و ڕەنگ و بۆ گیان ئەکاتەوە بەبەر من و تۆ شیعر هەموو ڕەنگەکانی تیایە هەموو ڕەنگەکان جوانن تەنیا ڕەنگی ڕەش نەبێ ئەوەش لەناو ئێمەدا ئاوا خۆی نیشان ئەدا شیعر دەریا جوانەکا ئاسمان شەوە زەنگ ئەکا شیعر بەهەشت ئەبوغزێنێ دۆزەخ ئەنەخشێنێ هەردوکیان ئەکاتە تایتەراز و بۆ لای یەکیان دێنێ شیعر بەو دنیا کە باسی ئەکەن پێ ئەکەنێ بۆم دنیاش کە هەیە هەڵەپەڕێ بۆ هەر دووکیشیان ئەگری ئەزانی بۆ لە هیچ کامێکیان دڵی ناسرەوێ؟ شیعر وەک تەنوری نانکردنە دەمێ گرەگرێ دەمێ دائەمرکێ وەک هێڵەکە ئارد دائەبێژێ شیعر لەهەموشتێ ئەچێ و لەهیچ شتێکیش ناچێ پرسیارێ بێ وەڵامە بۆ سۆی لێ دێ گەر شیعر نەبێ خۆشەویستیش نابێ ئاشق و ئەوین نابێ تەوازونی ژیان تێک ئەچێ باگردێن بەبێ سەربان نابێ ڕێوی بێ مریشک نابێ مریشک بێ جوجەڵە نابێ جوجەلەش بێ باڵە فڕە نابێ باڵەفڕەش بەبێ هەوا نابێ هەواش بێ شیعر نابێ سەیری شیعر کەن چەن جوان و دڵڕفێنە؟ چەن ئاقڵ و ژیرە لەگەڵ هەواشا خۆی ئەگونجێنێ؟ من و شیعر دوو هاوڕێی مناڵی یەکین هەر پێکەوەش ئەبین نە من دەس بەرداری ئەو ئەبم و نە ئەویش دەست بەرداری من ئێمە پێکەوە ئەژین تا مردن بەڵام من ئەمرم شیعرنامرێ لە بەر ئەوە ئەو تەمەنی لە تەمەنی من درێژ ترە و هەموو سەردەمەکان ئەبینێ شیعر لە هەموو شتێ جوانترە لە ژن نەبێ لە هەموو شتێ ناسکترە لە بۆڵە ترێ نەبێ لە هەموو شتێ تەنکترە لە پەڕەی سیغار نەبێ لە هەموو شتێ گەورە ترە لە خۆی نەبێ. ++++++++++++++++++++++