شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: دنیا بە تەحقیق هەمووی مەجازە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٤٥ دنیا بە تەحقیق هەمووی مەجازە ڕاز و نیازی تیادا مەخوازە سینەت قەڵغانی تیری قەزا بێ قەڵەم چی نووسی تێپەڕی تازە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » ئەی دڵ کە دنیا پیشەی نەمانە بۆچی ئەم هەوڵ و ڕەنجە گرانە غەم لەسەر دڵت هەرگیز بار مەکە چارەنووس چی بێ ئەیکا زەمانە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. » ای دل چو حقیقتِ جهان هست مَجاز، چندین چه بَری خواری ازین رنجِ دراز! تن را به قضا سپار و با درد بساز، کاین رفته قلم زِ بهرِ تو ناید باز. «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++