شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ئەی یاری خۆشەویستی وەفاکاری ڕاست ڕەو ئەی یاری خۆشەویستی وەفاکاری ڕاست ڕەو وەی جێی ئومێدی موخلیسی خەمباری تیرە شەو وەختێ کە کارتی جەژنەکەتم دیت و خوێندمەوە وەک نووستوێ کە ڕاشڵەژێ و ڕاچەنێ لە خەو تیمسالی حاڵی قەومەکەمی میسلی سینەما ھێنایە بەر نەزەرم و لە پڕ ڕاپەڕیم بە دەو تۆزێ کە سەیری ئەو فلیمەم کرد و تێی گەییم دەستم گەیاندە خامە وەکوو بەرقی تیژ ڕەو نووسیم بە خوێنی دیدە لە سەفحەی سیاھی دڵ ئەحواڵی کوردی قوڕ بە سەر و بەختی شوومی ئەو کورد ڕەنجەڕۆیە گوڵبونی عەیشی خەزانی کرد شانی لە ژێری باری خەما گشتی بوو جەدەو نەورۆز لە بۆ ئەوانەیە وشکیان ژیایەوە ناوچاوی بەختە دێزەکەیان بوو بە مانگەشەو ++++++++++++++++++++++