شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: تابلۆ سەبارەت: ١٩٧٧ وەرە گیانەکەم وەک جونێ دڵدار بچینە ژێر سای دارێکی بەهار ئەو دارەش چی بێ؟ با ئەرخەوان بێ کە وەک ڕوخسارت گەشاوە و جوان بێ چەپکێ نێرگسی تازە پێچراوە بە تاڵێ دوو تاڵ لەو زوڵفە خاوە ئینجا وەک بولبول تۆ بێرە ئاواز منیش گوێ ئەگرم کەساس و بێ ناز تۆ پێبکەنە بۆ پیری بەسۆ منیش تێر ئەگریم بۆ جەوانیی تۆ بە بێنە تابلۆی پیری و جەوانی شێوەی کڵۆڵی هی کامەرانی چونکە دواڕۆژی چەرخی زەمانە چە من چە بۆ تۆ شینە و گریانە ++++++++++++++++++++++