شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: دڵم خۆش بوو سەبارەت: نووسین: کارزان دڵم خۆش بوو دەمەو نەورۆزە، باڵندانی کۆچکردوو بەرەو هێلانەیان دێنۆ بەپۆل پۆل یەک یەک و دوو دوو تەوژمی سەخڵەتیی زستان و ڕێبەندانی تاراوگە لەلەشیان دەردەچێ کاتێ کەماچ کەن دۆستی ڕابردوو بەڵام سەدحەیف وسەد ئەفسووس سنوور گشت بوونە دیوارێک مەلیش ڕێگەی نیە بفڕێ، بەهاریش ڕەنگی خۆی تێکچوو بەهاری چی؟ گەزیزەم دی لەسەرکێو یەک بەخۆی دەیکوت ئەرێ کوا شوانێ چەپکەم کا لەبۆ دڵداری چاو ماندوو؟ بەڵێ، دڵدار و دڵ ئێستاکە پاکی وەک گولی بەسری گوڵیش وەرناگرن حەتتا، لەماچیش وەر دەگێڕن ڕوو خودایا کوائەوەش حوکمە؟ دە ڕەببی وەرگەڕێ تەختێ کەکاتێ ڕووئەدا دەردێ، خەڵک بێدارو ئەو نووستوو بەهاری چی؟ لەبولبول گەربپرسی کوانێ ڕێی گوڵزار؟ لەنێو وێرانەیێ کوندێ بەسەوتی خۆی دەڵێ هەیهووووو بڕۆ ئێستا نەماوە دەنگی تارو بەزمی ساقی ومەی زەمانێ شیعری تۆ نوقڵی مەحافیل بوو ئەدی دەرچوو فەلەک دەردێکی عالەمگیری داوە بەم کورەی خاکە هەموو دەرگیری دەردێکن! فەلەو تازی و عورووس وجوو لە ڕۆمیشدا گلادیاتۆڕ ئەسیری دەستی وایڕۆسن لەچینیش کۆنەدیواری لەعومری خۆیەتی ماندوو بەڵام من دڵنێام ئەم دەردە هێندەی وەحشەتیش ناوێ لەعیلمی کیمیادا گەر بمێنێ یەک نەفەر بۆ توو دەکا چارەی خەمی ئەم خەڵکەوا داماو و حەیرانن قەتارەی تەیری گەرمێن دێنەوە بێ وەحشەتی باشوو برینی خەم دەبێ ساڕێژ و شادی دێتەوە کایە ئەدا دەق تەبعی کیژ و کوڕ بەوێنەی شانە تاری موو بەچاوی تۆ قەسەم ئاسۆ، ئەوەی ناوێ، ئەمەش دەڕوات ئەوەی ڕۆیی ئەدی ڕۆیی، ئەوەی دێ دێ ئەوەی بوو بوو ++++++++++++++++++++++