شاعیر: بێخود کتێب: دیوانی بێخود سەرناو: ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی لە باخی پڕ لە میوەی توولی عومرا کامگاری کەی پەری تەقوا و عیفریتی هەوا و نەفسی موسەخخەر بن لەسەر تەختی سولەیمانی بڵەند و پایە داری کەی لە ئەوجی مەیمەنەتدا وەک هومایونی موبارەک بێ لە بورجی مەعریفەتدا هەر وەکوو ڕۆژ ئاشکاری کەی ئەوی ئەم نەونەمامی جۆیی عیرفانەی نەوێ یاڕەب لەڕووی چاک و خراپا هەر تەرێق و شەرمەزاری کەی بە تەئریخی لە دایک بوونی ئەو دائیم ئەڵێ بێخود: خدا وک بابُ باپیری وحیدِ روزگاری کی ++++++++++++++++++++++