شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: وێرانی دڵ سەبارەت: نووسین: ناشناس وێرانەیە دڵ لە ژێر قورسی نیگاهێک سینە پڕ حەسرەتە جێ نەماوە بۆ ئاهێک وەرزی ئەوین و دڵە بولبول مەرسیە دەڵێ مەحزون و غەمە گاسی دڵخۆشە بۆ تاوێک بیر و بیرەوەری یار شادیە هەر دەم ئەی داد لە ئێستام و من و تۆیی نیگارێک حەزرەتی یار، وتی دەبم هەموو کات درۆ بو وتەکانی نەمایەوە بۆ ساتێک تاڵی قاوە و مەی هەردووک چەشێکن ئەما تاڵێک خەو دەپەڕێنێ و خەو بەستراوە بە ئاوێک مڵکی شایەتی دڵ، خاوەنەکەی ڕۆی لەو ڕۆژەوە کاخی دەرون بۆتە ڕووخاوێک هەستم لە مەبەستم سەراپێ نەبوو هیچ کات پەلکەی قژی یار بوو بە گوریس و پەتی دارێک ئەی مانگی شەوان مانگی منت غیرەیی پێ کرد ئەستێرە نیە جوان بە ڕادەی گەشی چاوێک سپی کرد ریش و سەرم دەردی فیراقی هەڵڕژا و وەری سەر لەتاوی زولفە خاوێک لە باسی سروشتی چاوی یار بێینە دەرێ یێک جار بیبینی هونەرە نەکەویە داوێک کەروێشکی مەراق لە دەشتی سینە بەڕهەڵدرا عەشقی وەکوو داڵ کەوتە سەری و کردی بە ڕاوێک ئەی یار شکاندنی دڵ بە پێشکەوتن مەزانە تۆش دەشکێت دڵت بە دەستی شۆڕە لاوێک سەبر و هێمنی دڵ ڕادێکی بوو بەسەر چوو بابردەڵە بوو عەشقی کەوتمە گێژی ڕووبارێک کۆتایی ئەوین کۆتایی پێکڕایی من و وی تەنیام لەو ڕۆژەوە و دڵپڕم بە هەوایێک ++++++++++++++++++++++