شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە من منداڵی بچووکم، عومرم ساڵی تەواوە گەر ئەپرسی لە ناوم «عەبدوالحەمید»م ناوە بابی منە «سەید ئەحمەد» لەقەبەکەی مەزڵوومە ئیسم و شوهرەت و کونیەی لەم ناوە دا مەعلومە لە ڕووی لوتف و مەرحەمەت، نەسیحەتی ئەکردم: لە بۆ عیلم و مەعریفەت بەرەو خۆری دەبردم ڕۆڵە هەتاکوو لاوی لە بۆ عیلم و مەعریفەت سەعی کە تۆ بە دائیم، بگرە ڕێگەی حەقیقەت شوعلەی عیلمت دەربخە لە تاریکی جەهالت دڵ پڕ بکە لە شەوقی عیلم و فەن و عیدالەت ئەبێ خزمەتی وەتەن بە دڵ، بە فەرز بزانی حوببی وەتنت ببێ، ساحێب دین و ئیمانی نەسەبی خۆت بناسە بزانە کە تۆ کوردی ساحێبی شاه و سوڵتان خاوەنی شێر و گوردی بۆ ناسینی قەومی کورد عیلم و تەئریخ بزانە بە چاوی خۆت دەبینی کە کورد شێری ژیانە چەند شاه و چەندە سوڵتان لە تەئریخدا بەیانە یەکە پیاوێ مەشهوورە سەرکردەی میدەکانە کوردانی باوک و باپیر مەزڵووم نەبوون وەک ئێمە ئەیانگووت کوردستان دایکمە هەم نیشتەجێمە ++++++++++++++++++++++