شاعیر: بێخود کتێب: دیوانی بێخود سەرناو: بحمد الله بە بولبول مەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ بِحَمْدِ اللّه بە بولبول مەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ عەتای فەرموو خودا گوڵغونچەیێکی تازە و لێوئاڵ ئەگەرچی ناوچەوانی پاکی قیبلەی ڕۆژپەرستانە هیلالی عیدی فیتریش دەرئەخا، ئەمما بە ئەبرۆی کاڵ دەهان و مەقعەدی دوژمن قەعادەی بێت و بلوێری دەماری حاسیدی دەسرازە، ئێسقانی عەدووی خڕخاڵ ئەگەر پێشکەش ئەفەرموون پێشکەشی بێت عەرشی ڕەحمانم بە توولی عومر و عیلم و فەزڵ و جاه و حیشمەت و ئیقباڵ ئومێدم وایە بەدخواهی بەهەشتیی تەلعەتێکی وا بڵێسەی دۆزەخی بوخل و حەسەد بیکا بە کۆی زوخاڵ بە تێغی شەرع و دیرعی وەرع و بەرزی عیلم و گورزی زوهد خودا بیکەی بەسەر هاوعەسری خۆیا وەک توهەمتەن زاڵ کە ساڵی مەولیدیم پرسی، خیرەد فەرمووی وەکوو باوکی: بژی یا رب بجاه قائل عِش قَرناً او صد سال ++++++++++++++++++++++