شاعیر: شاھۆ
کتێب: دیوانی شاهۆ
سەرناو: کۆمەڵێکی تازە پەیدا بوون دژی ئایین و دین

کۆمەڵێکی تازە پەیدا بوون دژی ئایین و دین
خوێن مژی ئالی پەیەمبەر خوێنەخواری موسلیمین


دوور لە چاکە و ناڵەبار و فیتنە و شووم و تەرەس
ڕوو ڕەشی دیوانی یەزدان، دۆستی شەیتانی لەعین


کتکە نەوتینە وڵات و دوژمنی جنسی بەشەر
بێ حەیا و ناکەس بەچە و بەدخوو، سەرۆکی موجریمین


بەد دڵ و بەد تینەت و بەد کردەوە و لار و لەئیم
دوور لە ئینساف و مرووەت، گورگی ھاری سەر زەمین


بیر و بڕوایان دژی ئاینی ئیسلامە کە چی
ڕووکەشی خۆشیان ئەکەن دائیم بە بۆیەی ئەھلی دین


عاشقن بۆ کوشتن و تاڵانی خەڵقی بێ گوناھ
دڵ ڕەق و تینوو بە خوێنی ئەھلی عیلم و ساڵحین


جاڕ ئەدەن بۆیان کە گاھێ بۆ ڕیا نوێژێ بکەن
تاعەت و نوێژی ڕیاش شیرکە، بە ڕەببی عالەمین


ئیدعایان وایە ئیسلامن کە چی بێ سووچ و ماف
ئەچنە سەر خێزانی خەڵقی، بۆ خراپە و سەر بڕین


تەپ ئەکوتنە سەر مناڵ و ماڵی دێھاتی ھەژار
ماڵ ئەڕووخێنن بەسەریانا بە تۆپێ ئاگرین


چی لە دنیادا خراپتر بێ لەوانە بەدترن
کردەوەی پیسیان مەحاڵە بێتە نووسین و دووین


واجبە ئەمڕۆ لەسەر ئیسلامی دونیا بێ وچان
یەک کەون ھەستن بە جارێ بۆ قڕانی زاڵمین


نابێ دەرفەتیان بدەن بۆ بۆ دەست درێژی ناڕەوا
نابێ مەیدانیان بدەن ھەرگیز لەبۆ ھەڵپە و وەڕین


حەق بەزەیی دێتەوە ئاخر بە ئیسلاما بەڵام
یەکیەتی پێویستە شاھۆ بۆ نەمانی تامعین

++++++++++++++++++++++