شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: سکاڵا سەبارەت: نووسین: کارزان لەسەفحەی سینەتا تاکەی بەبێ هۆ من موتاڵاکەم هەتا گەنگێ وشەی شەرمن بە بێژنگی خەیاڵاکەم؟ ئەوەی پارێزەرە پارەی نەدەیتێ مافەکەت دەخوا لەکن شێخزادەیێ بەشکم ئەمن هێندێ سکاڵاکەم خەیاڵ زۆرتر بەتاڵە‌‌‌..وادەڵێن پیاوانی پێشترمان.. خەیاڵی ماچی تۆ جوانە بەسەر شانی شەماڵاکەم الم نشڕح؟ لەبۆتۆ هەرچی شیعری ئاشقانەم بوو؟ خەیاڵم وایە سفرەی پاکی دڵمت بۆ یەکاڵا کەم کەبەژنت داری ئالای سەرقەڵای ئاواتی ڕۆحم بێ قەراربێ تاکودەمرم مەدحی ئاڵا و داری ئاڵا کەم بە تاڵی زولفی تۆ قەستەم لە تاڵەم تاڵیی نامێنێ بەیادت گەر بە مەستیی چەت لەگەڵ شووشەی بەتاڵاکەم پەیامێکت بە سەد تیتری هەواڵی پڕدرۆ نادەم مەگەرشێت بم سەرم ئیدی بەکاناڵی هەواڵاکەم سەرم مەستی هەوای ئازادییە ئەمما قەرەنتینەش مەگەر دێڵێ کەمێ لێوم بەبادەی لێوی ئاڵاکەم؟ بزانە ناهومێدیی قەت بەلای شیعری منا نایێ بەمەرگی تۆ قەسەم یاری لەباری سەرو باڵاکەم لەئاسۆ دێتەدەر ڕۆژێ هەتاوی بەختی ئەم خەڵکەش دەزانم چۆن قسەم ئەمجار لەگەڵ گەورەو مناڵاکەم ++++++++++++++++++++++