شاعیر: موختار
کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف
سەرناو: باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان
سەبارەت: ئەم قەسیدەیە بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان لە بەغدا نووسراوە

باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان
یانەیی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان


واسیتەی ڕێگەی نەجاتی قەومی دڵسووتاوی کورد
ئەی نیساری مەقدەمی تۆ بن بەجارێ ڕۆح و گیان


پێ و قدوومت خێر بێ یاڕەببی بڵند بێ پایەکەت
شاد و مەمنوونن بە تەشریف هاتنی تۆ پیر و جوان


تۆ چرای بۆ ڕێگەیی تاریکی بەختی قەومەکەت
ئەی بناغەی عیلم و سەنعەت وەی سەبەب بۆ حوڕ ژیان


میللەت ئێستە چاوەڕوانە بۆ نەتیجەی هیممەتت
وەختی خۆ دەرخستنە جێگای هیوایی گشتمان

++++++++++++++++++++++