شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: وەرگێڕاوی نەی نامەی مەولانا سەبارەت: نووسین: کارزان گوێ لەنەی بگرەو بەسەرهاتی خەمی چۆن دەناڵێنێ لە دووری هاودمی لەودەمەی دوورم لەقامیشڵانی خۆم پیاو و ژن وێکڕا هەمووی غەمبارە بۆم بۆ کەسێکی تاسەبار دەیڵێم ئەمن دەردی دووریی کردبێتی سینگی کون لەم هەواو خاکە ئەوەی دووربێتەوە چاوەڕێیە خوایە کەنگێ دێتەوە؟ من لەهەر کۆڕ وبەرافی کەوتمەگڕ بوومە هاوڕێی گەرمەهەست وساردوسڕ هەر کەسێ بۆچوونی خۆی بۆ خستمەکار ڕازی دڵمی هەڵنەدا، یەک تاقەجار هەروەکوو لەش قەت لەڕۆحی جیا نیه لەش له بەر چاوانە ڕۆح پەیدا نییە ڕازی ئەمنیش تێکەڵاوی ناڵەمە چاو وگوێ بۆ دیتنی ئیزنی کەمە ئاگرە ئەم ناڵەیەی نەی با نیە ڕەببی بمرێ ئەو کەسەی تێیدانیە ئاگری عیشقە وەنێو نەی کەوتو وە ئەوکوڵ وجۆشەش وەنێومەی کەوتووە نەی ڕەفیقی ئەو کەسەن دوور بێ لەیار پەردەکانی ڕازی کردین ئاشکار کێ وەکوو نەی زەهر وشیرە پێکەوە؟ ئەوشتەی هاولێو و هاو دەم بێ ئەوە نەی قسەی خوێن وڕچەی تیاچوون دەکا باسی ئیشق ودەردەکەی مەجنوون دەکا مەحڕەمی ئەم هۆشە هەر بێهوشیە هەر وەکوو گوێ مشتەری زار خۆشییە لەو غەمەیدا عومرەکەن زۆر تێپەڕی زۆربەغەم بوو عومرەکەش دەور وگەڕی عومرەگەر ڕویی، دەبا بڕوا بە توون تۆبمێنی باشە ئەی مایەی هەبوون غەیری ماسی ئاو هەموو کەس تێرە لێی ئەوکەسەی بێ ڕۆزییە، ژێر خاکە جێی جا کەسێ نەکوڵا بێ کوا حاڵی لەوە؟ چاکە بێدەنگ بی ئەدی کورتی کەوە ++++++++++++++++++++++