شاعیر: شێخ سەلام
کتێب: چوارینەکانی خەییام
سەرناو: ئەم کەلاوەیە کە دنیای نامە
سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - پێداچوونەوە: بینایی دیدە

٣

ئەم کەلاوەیە کە دنیای نامە
ئارامگاهی بەیانی و شامە ١
بەزمێکە لە سەد جەمشید جێماوە
قەسرێکە تەکیەی سێ‌سەد بەهرامە
«شێخ سەلام»


١. ئەم میسراعە بۆ ڕاگرتنی کێش دەبێ ئاوا بێ: 
ئارامەگاهی بەیانی و شامە



ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیای ناوە
شایی لە بەرێک، شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بەرماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تیا نێژراوە
«هەژار»


ئەم سەرا کۆنەی ناوی جیهانە
لەسەر ڕێی گەشتی شەو و ڕۆژمانە
بەزمێکە لە سەد جەمشێد جێ‌ماوە
سەد بەهرام هات و چوو لەم وێرانە
«گۆران»


این کهنه رباط را که عالم نام است
وآرامگه ابلق صبح و شام است
بزمی‌ا‌ست که واماندهٔ صد جمشید است
قصری‌است که تکیه‌گاه صد بهرام است
«خیام»

++++++++++++++++++++++