شاعیر: شوکری فەزڵی
کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی
سەرناو: وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
ئێستاکە لە ھەر لاوە پەرێشان و بڵاوە

خاڵی سیەھ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو
بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە وو داوە

چون ماھ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل
نەعلی فەرەسی ڕشکی، مەھ و قورسی ھەتاوە

مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم
ھۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە

زۆر ھەممی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە
ھەر خوێنی شەھیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە

++++++++++++++++++++++