شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم لە ناڵە و فەریاد دڵەی بەدبەختم دەمە و بڵێسەی بەرزی دەروونم نەڕەستەکەی دەرد دەستی گەردوونم لە جەستەی زامدار تیری بەدکارم لە دەردی کاری لاشەی دوچارم چۆن نەهات بۆم هات هاتی نەهاتم گیرۆدە و بەندم هەتا مەماتم ئەناڵم دائیم وەک ماران گەستە سەر تا پێم هەمووی یەکسەر شکستە دائیم هام لە گێج خەیاڵاتی خاو ئەزەل پێی نۆشام لە پیاڵەی زوخاو گاه شێت و بێهۆش شێوەی مەیخوارم گاه گیرۆدەی ژار کوشندەی مارم ئازیز سا ڕەحمێ بە حاڵی زارم هەتا کەی ناڵە و داد و هاوارم ++++++++++++++++++++++