شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: تاوانی کورد بوون سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بە چ تاوانێک من چوارم و تۆ یەک بە چ تاوانێک من وێڵم و تۆ تەک ئەم وڵاتەی کێ ئاوا لێ کرد تۆ پارەو پێیەو منیش پیتەک ژیان بە ژێی ژان ئەنووسرێت و منیش بە خێی خەیاڵ لە شوێنی گەماڵەکەی بابە حاجیم دەڕۆم قوڵتە لە مێشکم دێت و دەس بە گیرفانم دا دەکەم! ڕۆژێکی سەیرە! گۆڵەکان ناوەرن، دارەکان تینوو نین، بەردەکان قورسن چیاکان شەڕڤانی تێا نەماوە و ئەشکەوتەکانیش ڕووناکن!!! گیرفانی من قەرەباڵغە و دەستیشم پیسە، لەوانەیە بە گیرفانم دا نەچێت لە سەری چوار ڕێی وڵات هاتووم تەغارێک جگەرە بکڕم بە هەر جۆرێک بێت دوای تەواوبوونی دەزانم بەرەو کام لا بڕۆم ئەوەی سەرەوە کە حیچ، چاو ئەکرێن دەمرن، دەکوژرێن، ڕاو ئەکرێن لە چەپەوە بۆنی کۆچ دێت، لالۆ کەی هەڵدەستیت دەستێک بەسەریاندا بێنیت ئەوانەی ژێر زەوی دەڵێن، ئازادی لێرەوە دەنگی خۆش دێت خوارەوە باشە، هەموو شتێک ئاساییە تۆزێک وڵاتی تیا ماوە ئەویش بە ئومێدی خودا لە ڕێی پارە دەڕوات ماڵی ئاوا ئەوەی شاباشی کرد کوردستانی کرد بە سێ گەڵاو، خەڵاتی کرد جا با من نەڕۆم بەرەو ڕاست، کە هەموو شتێک لەوێ تەنیا ڕاست نییە درۆ خۆی درۆیە و بە چاویش کوێرت ئەکەن!! گشتی کاری خۆیانە!!، ئەی هەست نییە؟ ! لە سەری پێڵاوی بابە شێخ زۆر خۆشت بێت ماچیشت دەکەن دەستە پیسەکەم دەبێت گیرفانم بگرێت ئەگینا هەر لەوێ دا خاریشت دەکەن بە چ تاوانێک من چوارم و تۆ یەک بە چ تاوانێک من وێڵم و تۆ تەک ئەم وڵاتەی کێ ئاوا لێ کرد تۆ پارەو پێیەو منیش پیتەک ئاخخ دایکتان ڕەش بپۆشێ چیتان بە چی فرۆشت ئەو شەرەفەی چی بۆ کردن گەوادی چی پێ کردن کوردستان هێندە سووک بوو؟ ! جاشەکان، باوکتان کوا؟؟؟ دایکتان چی پێ کردن؟ ++++++++++++++++++++++