شاعیر: ڕاژۆر کتێب: هۆنراوەکان سەرناو: سەبارەت بە بیرەوەریت سەبارەت: ٢٠ گوڵانی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر ڕەشەبای دووریتە یان ئازاری ژیان وا دەری هێنا لە ڕیشە ڕۆح و گیان هێرشی بیرەوەری و یادی توە یا نە سەرهەڵدانی نوێ پاسارییەکان مانگی ڕوخساری تو بوو یان بەدری مانگ وا لە ناکاو دەردەکەوت لە ئاسمان زایەڵەی دەنگی تو بوو یان بای شەماڵ وا زڕاندی خەونی شیرینی بەیان سێبەری پرچی ڕەشی لوولی توە یان خەیاڵی بەرزی ئاڵای نیشتمان یارەکەم سەیر کە لە دووریت چۆن دەژیم تاق و تەنیا من لە نێو هەجمەی خەمان ++++++++++++++++++++++