شاعیر: شپرزە کتێب: گرد و کۆ سەرناو: سەرم سەرگەردی خۆڵ و خاکی سەقز سەبارەت: نووسین: میدیا سەرم سەرگەردی خۆڵ و خاکی سەقز بە قوربانی کوڕانی چاکی سەقز سەدی وەک من ببێتە گاو و گەردوون لەبەر پێی میللەتی دڵپاکی سەقز ئیلاهی هەر بژی کاوە و فەرەیدوون لەبۆ لابردنی زوححاکی سەقز کوڕانی مەکتەب ئەی مایەی ئومێدم کە ئێوەن مەشعەلی ڕووناکی سەقز مەیێڵن جاهیلی عالم نووماکان ئەسیم و ئەرزەل و سەففاکی سەقز بە ئەفسانە و قسەی پووچ و خۆرافات بپۆشن ئاینەی ئیدراکی سەقز خواحافیز قسەی خۆی کرد و ڕۆیی 'شپرزە'ی بێکەس و غەمناکی سەقز ++++++++++++++++++++++