شاعیر: خەمۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: شۆڕشی ئەشق سەبارەت: نووسین: خەمۆ چەشنی جامی دەستی مەستان خۆشە بەرزم ڕاگری نیمە بۆ مۆڕەی بە تەوست گیانە گیانی بەرگری شۆڕشی ئەشقت بە کێ دەکرێ لە جەرگەی ئاشقی من فەدایی بێ چەک و تۆش، ئەرتەشی خۆڕاگری خۆزگە وەک بەختم نەچوبای هێندە ڕۆیشتن کەچی؟ هەر لەمن دووری و لە دووری سوری و پێداگری ئێستە دیلی ئەشقی یەک لام حەقمە ئازادیم بوێ من لە سۆی ئەشقت دەسوتێم تۆش بڵێسەی ئاگری خۆر و مانگیش ئاشقی تۆن زۆر دەترسم پێت نەگەم خۆر لە سەر کوڵمەت دەبینم هێندە خۆش و دڵگری مانگی شەوگار گەر شەوانە دێتە کۆڵان و شەقام چاوەڕێیە تاقە جارێکی لە باوەشتی گری خۆ دەزانم ڕۆژ بە سرتە دێتە بن گوێت و دەڵێ هێندە شلکی چۆن دەتوانێ جوتە مەمکت هەڵگری بەر لە هێوارێک لە باوەشتم گرە بەشقم هەتاو من لە باوەشت ببینێ دەس لە بەژنت هەڵگری ++++++++++++++++++++++