شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: یەزدان بۆ چی وا لە من زویری سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر هۆنراوەیەکی عەلی کەمال باپیر یەزدان بۆ چی وا لە من زویری خزمەتم نەبوو لە گەنجی و پیری فازل شاهیدە بە بێ تەقسیری «یا ڕەب ئەزانم کە تۆ بەسیری بۆ گوناهی من تۆ زۆر خەبیری» کردت بە خەڵووز هەموو کێوی توور خۆ من عەبدی تۆم لە نزیک و دوور هەر بە ڕەحمی تۆ من ئەبم مەسروور «بە خەجاڵەتی هێنامتە حزوور کوێری، موو سپی، ڕوو ڕەشی، پیری» ++++++++++++++++++++++