شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم وەک سۆزی دڵی شێخە، کزەی جەرگی بڕاوم مەشهووری هەموو عالەم و ئافاقە کە وا من سەودازەدەیی عیشوەیی تورکانی ڕەزاوم تورکێ کە بە زۆری نەزەر و ناز و گرێشمە بردوویە قەتاری خیرەدی یەغمە کراوم ئاهوو ڕەوشێ، غەمزە فرۆشێ، بە نەزاکەت پرسی لە عەقیدە و ڕەوش و مەزهەب و ناوم پێم وت: کە لە زومرەی خەدەمی عاشقی ڕووتم بۆ میهری ڕوخت، مایل و موحتاجی هەتاوم موحتاجی دەرم، تالبی دینار و درەم نیم غەمبار و برینداری دڵی تازە بڕاوم ناری لە دەری حەزرەتی مەحموودە تەمەننای دەرمانی عیلاجی دڵەکەی تازە دزاوم ++++++++++++++++++++++