شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: چاویلکەی ڕەش لای وێنە کێشێ دانیشتم تا بۆم بکێشێ وێنەیەک ‬‬‬‬‬‬ ‫سەیری کردوو بە ئەسپایی نەخشاندی لەسەر پەڕەیەک ‬‬‬‬‬‬‬‬ ‫بەڵام کاتێ کە تەواو بوو بینیم وێنەی تۆی کێشاوە ‬‬‬‬‬‬‬‬ ‫وتی تەنها ئەم وێنەیەم بەدی کرد لە ناو ئەو چاوە ‬‬‬‬‬‬‬‬ ‫دیسان من دڵم دا خورپا خوایە کەس نەت ناسێتەوە ‬‬‬‬‬‬‬‬ ‫لەدوای ئەو رۆژە چاویلکەی ڕەش لە چاوم نابێتەوە ++++++++++++++++++++++