شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: گێسووی شەو سەبارەت: نووسین: کۆچەر وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شەهلا نوری شاعیر: ڕەهی معیری غەزەل: گێسووی شەو شەو ئەو گێسووەی نییە کە لە تۆدایە باوەشی گوڵ ئەو عەترەی نییە کە لە تۆدایە نێرگس کە بە ناز، دڵ له ڕەندان دەڕفێنێ ئەو چاوە پڕ لە ڕازەی نییە کە لە تۆدایە نیلوفەری پاراو، کە زوڵفی بڵاو کرد، ئەو خەرمەنی پرچەی نییە کە لە تۆدایە پەپوولە کە هەر دەمێ لە گوڵێک ماچێ دەدزێ، ئەو خووە دڵبازەی نییە کە لە تۆدایە جگە لە دڵی جان‌سەختی 'ڕەهی' قەت لە تۆ نەڕەنجا کەس تاقەتی ئەو ڕەفتار و نازەی نییە کە لە تۆدایە! ++++++++++++++++++++++