شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: قەڵەم قوربانی نووکی خامەت بم سەبارەت: پێغەمبەر قەڵەم، قوربانی، نووکی خامەت بم دیسان بە فیدای سەتری نامەت بم بنووسە مەدحی شای خەیرولبەشەر یەعنی محەمەد شەفیعی مەحشەر بهێنە تەحریر سەڵات و سەلام بۆ خۆی و ئەهل و ئەسحابی کیرام شەوو و ڕۆژ دائیم سەڵات و سەلام بنووسە نەعتی شای خیرولئەنام لەبەر تۆ کردم دنیا و مافیها بەڕو بەحرو ئاو، هەم باد و هەوا تۆم کرد بە شافیع ڕۆژی قیامەت شەفاعەت بکەیت خۆش بە لە ئومەت بۆ موعجیزەی ئەو بەردی بێ گیان: هێنایە گوفتار هەر وەکوو ئینسان ئەو موستەفایە دۆستی خوایە لەبەر ئەو دنیاش هاتۆتە کایە لە ڕۆژی حساب، ساحێب گوناهان ئەکەیت شەفاعەت لە ڕۆژی دیوان عاسی و خەتابار لە ئوممەتی تۆ ئەبەخشێ لەبەر جۆشەویستی تۆ خودا بە جاهی شای بۆراق سوار خۆشبە لە جەوری مەزڵووم ی هەژار ++++++++++++++++++++++