شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: غەزەل شوعلەی سەرکێش سەبارەت: نووسین: کۆچەر وەرگێڕانی لە فارسییەوە شەهلا نوری شاعیر ڕەهی معیری غەزەل شوعلەی سەرکێش لالەم دی و ڕووی گەشی جوانی تۆم هاتەوە یاد، شوعلەم دی و نازی سەرکێشیی تۆم هاتەوە یاد سووسەن و گوڵ ئاسمانی کۆڕیان دەڕازاندەوە، ڕوو و زوڵفی مەجلیس‌ئارای شەنگی تۆم هاتەوە یاد شەم لە باوەشی شەماڵا بڵێسەی لێ دەلەرزی، لەرزینی بسکی عەنبەرسای خاوی تۆم هاتەوە یاد لە باخا پەپوولەیەک هات، فڕی، نەنیشت و چوو، تۆران و زیزبوونی بێهۆی نازی تۆم هاتەوە یاد مامزی سەرمەست هەڵات و ڕووی کردە کۆسار، خۆدزینەوەی دڵبەرانەی پڕ تابی تۆم هاتەوە یاد جۆگەیەک لە بن سەرووێ زاری و گریانی بوو، ئاهـ و ناڵەی گریانم لەبەر پێی تۆم هاتەوە یاد شار پڕ بوو لە هەرای دێوانەیەک، ئەی ڕەهی! دێوانەیی دڵ و سەودای سەری تۆم هاتەوە یاد ++++++++++++++++++++++