شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دووری و دیدەنی سەبارەت: بەریتانیا - ١٢/١/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق بۆچی هاتن؟ بۆچی ڕۆشتن؟ هەمیشە ئێوە بۆ مە پێویستن ئەبوایە وا زوو جێمان نەهێڵن زەوی دڵمان بەتۆوی غەریبی نەکێڵن هەر ئەڕۆن ئەڕۆن هەناسە و دییە مە لە ئێوە زیاتر چ کەسمان نییە؟ خوا حافیزتان بێت هەناسە و ژیانمان هەرئێوە شک ئەبەین دەرتان لەگیانمان بەنیازی دیدار باوانی باوان بۆ بینینیتر ئێمەین چاوەڕوان تۆ بڵێی ڕۆژێ پێتان شادبینەوە بۆ هەتا هەتایە یەک بگرینەوە. تێبینی // ماڵی براکەم لەمیسر بوون کچەکانی گلێنەو شێنێ لە سلێمانیەوە سەردانیان کردن چوون بۆ میسر زۆر خۆشحاڵ بوون بەچونیان بۆ لایان بەڵام بەگەڕانەوەیان زۆر دڵنیگەران بوون منیش لەزمان دایک و باوکیانەوە ئەم هۆنراوەیەم نوسی. ++++++++++++++++++++++