شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: پیاو سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی بۆ ژیان و ژانی دنیا کۆڵەکەی دەردانە پیاو  بۆ خەمی دڵ زامی جەستە هەر وەکوو دەرمانە پیاو گەر لە دێڕ و شێعری گشتی، خۆشەویستە کیژ و ژن بۆ قژی خاوی ڕەشی ئەو، دەستی بۆتە شانە پیاو  چۆن گوڵێ باڵا بکا پێویستی تیشک و خاکە وا  بۆ چرۆدان و گەشی ژن، خاکی ناو گوڵدانە پیاو گەر بڵێن ژن ژینە هەردەم، پیاوی بۆچی سازی خوا؟ ژن لە دایک بوونی ژیانە، بۆ درێژەی مانە پیاو! هەر کە پرسی پیاو و ژن چین؟ پێی بڵێن ناسێح وتی: ژن فریشتەی خۆشەویستی، خاوەنی عیرفانە پیاو! ++++++++++++++++++++++