شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: هەڵکشانی ڕۆح سەبارەت: نووسین: کۆچەر لە سایەی دیداری مانگدا، ڕۆحی دەریا دەگەشێتەوە، بە لافاوی شەپۆل هەڵدەچێت و بێئارامیی سەوداسەری دەچرپێنێت. کاتێک مانگ هەڵدێت، دەریا دەبێتە ڕاپەڕینی ئەوینێکی شین، و باخەڵی کەنار کڕنۆشی بۆ دەبات. کە مانگیش ئاوا دەبێت، دەریا دەبێتە کشانەوەی خەم و هەناسەیەکی شێتگیر، ڕوو لە کۆچێکی تاریک دەکات، کۆچێک... کە لە ناخی شەپۆلەوە دەست پێدەکات و لە ئامێزی بێدەنگی و سۆزی کەناردا کۆتایی دێت. ++++++++++++++++++++++