شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: وەڕەزی سەبارەت: ١٣ بەفرانباری ١٤٠٠ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین چونە ناو خەیاڵی من کێ دەزانێ هۆکەی چییە؟ هێندێک دەڵێن ماڵی دنیا هێندێکیش دەڵێن پیرییە هێندێک بە بێ ڕاشکاوی کوتیان خۆی شیرن دەکا جەماعەتێکی ساویلکەش کوتیان حەتمەن بۆ نانییە هێندێکیان بە بێ خەیاڵی سەیرم دەکەن و هیچ ناڵێن هێندێک دەڵێن یادی کەسێک خەفەت مەخۆ چۆن کاتییە بەڵام کەس نەهات بۆ جارێک لە خۆم بپرسێت هۆکارەکەی منیش بە درۆ وڵام دەمەوە بڵێم هیچیان وەڕەزییە... وەڕەزی لە هەناسەکان وەڕەزی لە گشت کاتەکان وەڕەز لە خۆم و ژیانم ئەو ژیانەی کەوا یارییە وەڕەز لە هەنگاو و ڕۆیشتن لە کۆیلەتی گیان و ڕووحم وەڕەز لە خەفەت و مەراق لە داهاتوو کە ڕوون نییە بۆ جارێک کەسێک نەیپرسی نوسینت بۆ وا غەمبارن تۆ کە بە ڕواڵەت زیندووی ئەی باسی مەرگت لە چییە؟ نەیانکوتت تۆ کە گشت عومر لایانی ئاوەدانیت گرت دڵت ڕەشی تێدا نەبوو ئەی بۆ ژیانت وێرانییە کەسێک نەیپرسی هێمن بۆ ناس ناوی تەنیات هەڵبژارد بۆ ناوت بەشدار نەبوو ناسناوت بۆ دڵدار نییە؟ ++++++++++++++++++++++