شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم سەرناو: زستانی پار سەبارەت: (١٩٧٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew زستانی پار لەگەڵما بووی لەم شارەدا بەستەڵەکیش گوڵمێخەکی لێ دەردەچوو تا چلوورەش بە گوێسوانە و درەختەوە سەوز دەبوو * * * زستانی پار لەگەڵما بووی: باران تەڕی نەدەکردم، زریان پەنجەی نەدەبردم * * * زستانی پار لەگەڵما بووی: هاژە و خوڕەی زێی سیروانم لەگەڵدا بوو گوڵەگەنمێکی گەرمێن و کلوەبەفرێکی کوێستانم لەگەڵدا بوو! ++++++++++++++++++++++