شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: هاوڕاز لەلای لانەکەت من لانەدەکەم زوڵفی ئاڵۆزت بۆ شانه‌ ده‌که‌م هیوام هه‌ر ئه‌تۆی ببیه‌ هاوڕازم هه‌مووی بۆتۆیه‌ به‌سته‌و وانه‌که‌م هه‌ڵوه‌دای ده‌روو ده‌شت و هه‌ردانم ئاواره‌ی که‌ل و شاخ و بەردانم وه‌کوو کونده‌بوو بوومه‌ چۆلپه‌ره‌ست وه‌ره‌ سه‌ردانی دڵه‌ وێرانه‌که‌م نانا تۆش وه‌ک من مه‌به‌ کونده‌بوو مه‌به‌ داستانی هه‌بوو یا نه‌بوو قومری و قه‌ناری، بولبولی مه‌ستی له‌عل و گه‌وهه‌ری تۆی مه‌رجانه‌که‌م له‌حه‌ریر و گوڵ به‌رگ و لیباست ده‌نگی دایه‌وه‌ له‌دونیا باست باسی جوانیەکه‌ت چووه‌ بۆ عه‌ڕش فریشته‌ی زه‌وی هه‌م ئاسمانه‌که‌م ئاشق کوشتنت کردوه‌ به‌ پیشه‌ جه‌رگت ده‌رهێنام له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌ مه‌به‌ به‌ زینی هه‌ناسه‌ سارد و مه‌مکه‌ به‌ کاکه‌ مه‌می خانه‌که‌م ++++++++++++++++++++++