شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب ئیفتیخارمانە ئەی کوردی حەسەب سوڵتانە ئەمڕۆ قەهرەمانی کورد یەعنی شێخ مەحموود حسێنی نەسەب یەکسەر تێکۆشن برای هاوزبان لە بۆ ئیتیحاد بە ڕۆژ و بە شەب کوردە دەخیلە شێرانە دەستوور بۆ دەفعی جەهل عیلم کەن تەڵەب کاسەی مەعریفەت پڕو لێوان لەن هەموو بینۆشن یەکسەر لەبالەب سەربەستی و جەسوور ئیرسی خۆمانە بۆمان بەجێما لە ئەجداد و ئەب ئەم ئیرسەی کوردە با نەدەین بە کەس نەبێ بە مایەی خەفەت و غەزەب ئیلتیماس ئەکا مەزڵووم ی فەقیر ئەم نەسیحەتە فێر بن لە مەکتەب ++++++++++++++++++++++