شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب سەبارەت: مایینە بۆر حیلمێ: کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب هەر ئەڵێی دێڵە بە بایە مایینە بۆر میرزا مارف: هەر لە زێی تا ئاردە بایە مایینە بۆر مەفرەشی حەوشی سەرایە مایینە بۆر ئەحمەد موختار: هەر بە ڕەوت ڕەمزی هەویر شێلان ئەکا وا ئەزانێ نانەوایە مایینە بۆر فەڵامەرز: سەر کەلەی زیوە پەڕەی سەوزی هەیە شێخەکەی چرچە قەڵایە مایینە بۆر عەلی کەماڵ: دایمە بێ نان و کاو و ئالیکە خواردنی پووش و پەڵایە مایینە بۆر حیلمێ: سەر بەرەو ژوورییە وەختێ بێتە بەر وەکو قۆڕ قۆڕە ئەقوڕێنێ... مایینە بۆر هێندە تەعریفی ئەکەم ڕاست و بە جێیە مەقسەدم چەشنی سولفاتە پەنا ئەبری مایینە بۆر ++++++++++++++++++++++